هۆكاری دواكەوتنی مووچە

09:10 - 2024-05-12
کوردستان
210 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووریی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: چەند هۆكارێك وایكردووە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی نیسان دوابكەوێت و خەرجنەكرێت.
 راشیگەیاند: هۆكاری سەرەكیی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كە تائێستا چارەسەرنەكراون، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیی هەیە بە داهاتی نانەوتی هەرێمەوە كە هەرێم‌ و بەغدا بۆچوونی جیاوازیان هەیە، وتیشی: پێویستە گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم و پرسی بەنیشتمانیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، چارەسەربكرێت‌.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان