عیراق لە پلەی پێنجەمدایە

10:24 - 2024-05-12
ئابووری
196 جار خوێندراوەتەوە

راپۆرتێكی ئەمریكی تایبەت بە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و ئاستی بەكارهێنانی لە جیهاندا رایگەیاند، عیراق لە پلەی پێنجەمدایە لە رووی هاوردەكردنی برنجەوە.
ئەو راپۆرتە كە بەشی توێژینەوە ئابوورییەكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵی ئەمریكا بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە لە بازاڕی دانەوێڵەی جیهانیدا بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 فلپین یەكەم وڵاتی هاوردەكاری برنجە و %8ی تێكڕای هاوردەی بەردەكەوێت لە بازرگانی برنجدا، لە دوای ئەویش ئیندۆنیسیا بە پلەی دووەم دێت.
ڤێتنام لە پلەی سێیەمدایە و دوای ئەویش یەكێتی ئەوروپا پلەی سێیەمی هاوردەكاری برنجی بەردەكەوێت، بە دوایدا نایجیریا و عیراق و چین دێت. چاوەڕوانیش دەكرێت فلپین تا كۆتایی ئەم ساڵیش هەر لە پلەی یەكەمدا بێت.
الاقتصاد نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان