نرخی دینار بەرامبەر دۆلار تا ئێستاش جێگیر نییە

10:30 - 2024-05-12
ئابووری
169 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی ناوبەناو بەرزیی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت و هەفتەی رابردووش جارێكی دیكە دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لە شەممەی رابردوودا هەرچەندە لە هەردوو بۆرسەی كیفاح و حارسیە 146 هەزار و دوو سەد دینار بوو بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریكی، بەڵام لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا 100 دۆلار بەرامبەر بە 147 هەزار و 250 دیناری ئاڵوگۆڕی پێكرا. ئەوەش لە كاتێكدایە كە حكومەتی عیراق ئامانجی ئەوەیە نرخی 100 دۆلار كەم بكاتەوە بۆ 132 هەزار دینار.
السومریة نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان