تا بەبانکیکردنی مووچە و پرسی داهات یەکلایی نەکرێتەوە، عیراق مووچە نانێرێت

10:24 - 2024-05-12
کوردستان
369 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، تا ھەرێم پڕۆسەی بەبانکیکردن لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە جێبەجێ نەکات و داھاتی نەوتی و نانەوتی رادەست نەکات بەغدا، مووچە نانێرێت.

د. نەرمین مەعروف،  ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عیراق بە وەفدی ھەرێمی راگەیاندوە، تا بە بانکیکردن لە رێگەی بانکەکانی فیدراڵی ئەنجام نەدرێت و داھاتی نەوت و نانەوتی رادەست نەکرێت، مووچە رەوانەی ھەرێم ناکات.

وتیشی، بانکی تی بی ئای ئامادەیی دەربڕیووە لە ماوەی دوو مانگدا پڕۆسەی بە بانکیکردن بۆ 900 ھەزار مووچەخۆر ئەنجام بدات، بەڵام تائێستا ئەو بابەتە یەکلایی نەبۆتەوە، ھەروەھا سەبارەت بە داھاتی نەوتی و نانەوتی، ھەرێم داوایکردوە بەپێی یاسای ئیدارەی مالی 50% ی داھاتەکە رادەست بکات، بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق داوایکردوە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی 100% داھات رادەست بکات.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان