رێزلێنان لە چوار سەرۆكی زانكۆ

09:05 - 2022-06-15
کوردستان
832 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانیان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، پێشوازیكرد لە سەرۆكی زانكۆكانی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، كۆیە و چەرموو و  بڕوانامەی رێزلێنانی پێشكەشكردن.
لە كۆبوونەوەیەكدا، كە دوێنێ بەئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆك وەزیران ستایشی هەر چوار سەرۆك زانكۆكەی كرد كە سەرباری ئەوەی لە كاتێكی هەستیار و قەیرانی داراییدا ئەركەكانیان لەئەستۆگرت، بەڵام سەركەوتووانە توانییان ئیدارەی زانكۆكانیان بدەن و جێی متمانەی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆكانیان بوون. داوایلێكردن «لەگەڵ ئەوەی لە ئەركەكانیاندا نەماون، بەڵام یارمەتیدەر و هاوكاری سەرۆكە نوێیەكانی زانكۆكانیان بن، چونكە سەرۆكە نوێیەكان پێویستیان بە ئەزموون و هاوكاریی ئەوان هەیە».
لە كۆتاییشدا، جێگری سەرۆك وەزیران، لەپای كار و خزمەتەكانیان، بڕوانامەی رێزلێنانی پێشكەش بە هەر چوار سەرۆك زانكۆكە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە وێستگە و قۆناغە نوێیەكانی كاری زانستییاندا.
لەبەرامبەردا هەریەك لە د.رەزا حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، د.ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، د.وەلی مەحمود سەرۆكی زانكۆی كۆیە و د.سەڵاح رەزا سەرۆكی زانكۆی چەرموو سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەو رێزلێنانە دەربڕی.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان