قوباد تاڵەبانی: بەهیممەتی سەرۆک بافڵ، ئێستا یەکێتی هێزێکی زۆر کاریگەرە

05:57 - 2024-05-15
کوردستان
136 جار خوێندراوەتەوە


قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبى سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بارەگاى مەڵبەندی 14ی رێکخستنی کۆیەی (ی.ن.ک)ی بەسەرکردەوە و شێوازەکانی پەرەپێدان و نوێکردنەوەی ریزەکانی یەکێتی لە سنوورەکەدا تاوتوێکرد.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبى سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، رۆژى چوارشەممە 15ی ئایارى 2024 سەردانی مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی کرد و پیرۆزبایی لە تەحسین نامق کرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی مەڵبەند، پاشان گفتوگۆکرا لەبارەى هەوڵ و هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی هاوکێشە سیاسییەکان و لەبەر رۆشنایی دوایین گۆڕانکارییەکان. 

دواتر و بۆ بەدواداچوونی کاری رێکخراوەیی بەچڕی تاوتوێى هەوڵەکانى مەڵبەند کرا بۆ کۆکردنەوەى کادران و هۆشیارکردنەوە و ئامادەسازییان بۆ قۆناغی ئایندەى پڕۆسەى سیاسی و دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان کە لە هەموان دەخوازێت کاربکەین بۆ ئەوەی ریزەکانی یەکێتی هەر وەک ئێستا رێکخراو بێت و بەتەنگ داواکارى هاووڵاتیانەوە بین و باشترینی خۆمانیان پێشکەش بکەین.

لەوێ ئاماژەی بە هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ-دا بۆ بەهێزترکردنی یەکێتی و هێنانە کایەی هاوسەنگی هێز. وتیشی: ئەمڕۆ یەکێتی لە قۆناغی پەرەپێداندایە و یەکدەنگ و بەهێزە لەژێر سایەی هەوڵ و سیاسەتەکانی سەرۆک بافڵ و هەموومان وەک یەک تیم کار دەکەین بۆ ئەوەی یەکێتی هەر بەو بەهێزییەی ئێستای بمێنێتەوە و لە ئاستی چاوەڕوانی کادیران و کۆمەڵانی خەڵک بێت.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: بەهیممەتی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵانی تر؛ ئێستا یەکێتی لەسەر ئاستی عیراقی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، هێزێکی زۆر کاریگەرە و دەتوانێت ئەو گۆڕانکارییە بکات کە خەڵک چاوەڕێی دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان