سەرۆک بافڵ لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا: پێویستە هەموومان پێکەوە رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر ببینەوە

09:19 - 2024-05-15
کوردستان
144 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ دانیال شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دۆخی ئەمنی و مەترسییەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لەپێناوی پاراستنی ئاشتی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی رۆڵی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکە، ئاماژەی بەوەکرد، بەگرنگییەوە لە بەردەوامیی هەماهەنگییەکان و سەرخستنی گفتوگۆکانی رێکەوتنی نێوان ئەمریکا و عیراق دەڕوانین و پێویستە هەموومان پێکەوە رووبەڕووی هەڕەشەکان و مەترسییەکانی تیرۆر ببینەوە.

لەبارەی هەوڵەکان بۆ یەکخستنەوە و بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، پشتیوانییەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێنین، هیوادارین لە داهاتووشدا هاوکار و هەماهەنگبن بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە و پاراستنی ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان