پێشبینی دەكرێت سەرمایەداران ئاراستەی خۆیان بگۆڕن

10:02 - 2024-05-16
ئابووری
100 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی ئابووری پێشبینی دەكەن سەرمایەدارانی عیراق ئاراستەی سەرمایەكەیان لە كەرتی خانوبەرەوە بگۆڕن بۆ بازاڕی دراو و كڕینی پشكی كۆمپانیاكان، بۆ ئەوەی ئەمەش روو بدات پێویستە بانكی ناوەندیی عیراق نرخی سوود بەرز بكاتەوە.
بە وتەی ئەو پسپۆڕانە ئێستا نرخی خانوبەرە لە بەغدا و بەسرە زۆر بەرزە و چاوەڕوان دەكرێت تا سێ ساڵی داهاتووش بەو شێوەیە بمێنێتەوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە سەرمایەیەكی زۆر لە شێوەی نختینەدا لە عیراق هەیە و خاوەن سەرمایەكان بۆ سپیكردنەوەی پارەكانیان خانوبەرە دەكڕن.
سومریە نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان