لە میدیاکانی تورکیاوە

12:57 - 2024-05-16
جیهان
209 جار خوێندراوەتەوە

ئەردۆغان هۆشداریی دەدات لە داگیرکردنی وڵاتەکەی
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداریی دەدات لەوەی کە ئیسرائیل چاوی بڕیوەتە خاکی وڵاتەکەی و ئەگەر لە غەزە رانەگیرێت لەشوێنی خۆی ئەوا زوو یان درەنگ ئەو نەخشەیەی دایناوە جێبەجێی دەکات.
ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپیداندا هات لە پەرلەمانی تورکیا.
سەرۆکی تورکیا بە پەرلەمانتارانی حزبەکەی راگەیاند وا تێنەگەن کە ئیسرائیل لە کەرتی غەزە دەوەستێت و کەناری خۆرئاوا و رامەڵڵا بە ئارامی دەمێنێتەوە، بەڵکو ئەم «دەوڵەتە دڕە تیرۆریستە»  ئەگەر لە غەزە نەوەستێنرێت، ئەوا چاو دەبڕێتە خاکی ئەنادۆڵ و پەلاماری ئێمەش دەدات. 
ئەردۆغان بە پەرلەمانتارەکانی حزبەکەی وت ئێوە تا ئەو رادەیە کوێرن ئەوە نەبینن؟ ئایا تێگەیشتنتان تا ئەو رادەیە سنووردارە کە لەوە تێنەگەن؟ 
وتیشی: ئەمڕۆ یادی رۆژی داگیرکردنی فەلەستینە، وتیشی هیتلەر بە تەنها نەبوو کە جینۆسایدی جووەکانی کرد، بەڵکو هەموو سەرکردەکانی ئەوروپا هاوبەشی ئەو تاوانەی بوون، ئەوکاتە هیتلەریش وای بیر دەکردەوە کە هێندە بەهێزە هەرگیز ئەو هێزەی لە شکان نایەت، بەڵام دواتر بینیمان بە گولـلەیەک خۆی کوشت.
سەرچاوە: Turk Press
حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لەسەر دۆسێیەک رێککەوتن
دوای ئەوەی ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی تورکیای ئۆپۆزسیۆن هەفتەی رابردوو رایگەیاند لەگەڵ حکومەتی دیمەشقدا گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە کەیسی ئاوارە سورییەکانی تورکیا بە چاودێریی و بەشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان، بەڵینی هەندێک ئیمتیازاتیشی دا بە خانەوادەی ئەو ملیۆن و نیو منداڵەی لەم چەند ساڵەی دواییدا لە تورکیا لەدایکبوون لەوەی بتوانن بەبێ ڤیزا بێنە تورکیاوە بۆ خوێندن و چارەسەری پزیشکی و سووکردنی رسومات و باخی گەشتیاری لەسەریان. 
لەو رووەشەوە هەندێک لەو شارەوانییانەی ئەو حزبە سەرکەوتنی تێدا بەدەستهێناوە نووسینی عەرەبییان لەسەر تابلۆی شوێنەکان و مینۆی کافتریا و ریستۆرانتەکانیش لابردووە و ناچارکراون تەنها زمانی تورکی بەکاربهێنرێت.
ئەوەش سەرۆکی ئەو حزبەی تووشی رەخنەی توند کردەوە لە هەندێک ناوەندەوە کە ئەوە جۆرێکە لە شۆڤێنیستی و سەرپێچییە لە یاساکانی تورکیا کە رێی داوە بە رێژەی 25 ٪ زمانی دیکە شانبەشانی زمانی رەسمیی ئەو وڵاتە بەکاربهێنرێت.
ئەندامانێکی زۆری ئەو حزبە رەخنە لەو سیاسەتە نوێیەی حزبەکەیان دەگرن و یەکێک لەو کەسە دیارانەش کەمال کلیچدار ئۆغڵو-ی سەرۆکی پێشووی جەهەپەیە کە بە توانجەوە نامەیەکی ئاراستەی شوێنگرەوەکەی کردووە و تێیدا نووسیوێتی:  «دەبێت دژایەتیی کۆشکی سەرۆکایەتی بکرێت لەبری ئەوەی دانوستانی لەگەڵدا بکرێت.

سەرچاوە: YENI ŞAFAK

بابەتە پەیوەندیدارەکان