یارییەكان بۆ دیارییكردنی یەكەم و دووەمی ریزبەندییە

01:38 - 2024-05-16
وەرزش
245 جار خوێندراوەتەوە

خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق، تەنیا دوو هەفتە لەیارییەكانی ماون بكرێن و ئاسۆی خولەكە هیچی وای نەماوە روون ببێتەوە، تەنیا ئەوە نەبێت یەكەم و دووەمی گروپەكە ماون دیاریی بكرێن.
لەم خولەی عیراقدا 22 تیپی یانەكان بەشداریی دەكەن و بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون، یەكەم دووەمی ئەم دووگروپە لە قۆناغەی یەكەمەوە دەگەنە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین، پێشمەرگەی سلێمانی و كەرمە لە گروپی یەكەم و دیارلە لە گروپی دووەم، یەكەم و دووەم و سێیەم  تیپن گەیشتبنە ئەو قۆناغە نوێیە، ركابەریی گرتنی دوا كورسی ئەو قۆناغەش لە گروپی دووەمدایە، دوا هەڵوێستیش لە هەردوو گروپەكەدا بەمشێوەیەیە:

گروپی یەكەم 
لەم گروپەوە پێشمەرگەی سلێمانی و كەرمە گەیشتوونەتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین، هەردوو تیپی یانەكانی سامەڕا و شەرگاتیش دوا دوو تیپی ریزبەندین و بۆ خولی پلە یەك دابەزیون.
گروپی دووەم
لەم گروپەدا، دیالە بووتە یەكەم تیپی سەركەوتوو بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین، ركابەریی گرتنی پلەی دووەمیش لە نێوان (رومادی و جۆلان و مەسافی)دایە، بۆ ئەوەی یەكێك لەو تیپانە بۆ قۆناغی داهاتوو سەربكەوێت:
*جۆلان پێویستی بەیەك بردنەوەیە.
*رومادی پێویستی بە یەك یەكسان بوونە.
*مەسافی پێویستی بە بردنەوەیەك و دۆڕاندنی سەناعەیە.
*ئەگەر سەناعە یاریی ئەم هەفتەیەی بردەوە، ئەوا دوا جەولەی یارییەكان تیپی دووەم دەردەخات.
یارییەكانی هەفتەی پێشكۆتایی
گروپی یەكەم
یەكشەممە 2024/5/19
*سامەڕا×پ.سلێمانی.
*كەرمە×ئەلحوسەین.
*ناسریە×فەهد.
*شەرگات×عەفەك.
*مەیسان×ئیتیساڵات.
گروپی دووەم
شەممە 2024/5/18
*سەناعات×رومادی.
*مەسافی×گازی باكوور.
*جۆلان×دیالا.
*غەراف×بەحری.
*دیوانییە×سەناعە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان