سەرۆک بافڵ: بەپێزانینەوە لە رۆڵی ئەرێنیی ئەمریكا دەڕوانین

03:09 - 2024-05-16
کوردستان
333 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە واشنتن لەگەڵ کۆنگرێسمان ئاندی کیم، ئەندامی هەردوو لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و کاروباری دەرەوە کۆبۆوە.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، یەکخستنی هێزی پێشمەرگە، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکا لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پشێوییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد وتی، پێویستە ئەم رووداوانە دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق لەبیر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەباتەوە، هیوادارین هاوکار و هەماهەنگبن لەپێناو نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردن، چارەسەرکردنی کێشەکان و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.

لەبارەی هەماهەنگییە سەربازییەکان و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، سەرۆک بافڵ روونکردنەوەی پێویستی دا و رایگەیاند، دەبێت بە ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش و هەڕەشەكانیان لەسەر ئاسایشی ناوچەكە بكرێت، بۆ ئەمەش جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگییەكانی هێزەكانی هەرێمی كوردستان، عیراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەینەوە.

سەرۆك بافڵ وتیشی، بەپێزانینەوە لە رۆڵی ئەرێنیی ئەمریكا دەڕوانین بۆ پشتگیریی هێزی پێشمەرگە و یەكخستنەوەی لە چوارچێوەی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان