بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت کە كۆمسیۆن ئێستا خاوه‌نی داتایه‌كی ده‌نگده‌رانی زۆر ورده کە جیاوازه له‌و تۆماره‌ی ده‌نگده‌رانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا به‌كارهێنراوه.
ئامانج عه‌زیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندووە کە ئێستا له رێگه‌ی كارتی بایۆمه‌ترییه‌وه تۆمارێكی ده‌نگده‌رانی خاوێنمان هه‌یه.
ئامانج عه‌زیز وتوشیەتی، ته‌نها ئه‌وانه ده‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن كه كارتی بایۆمه‌تریان هه‌یه و پڕۆسه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی دووباره و مردوانی تیا نییە.