سەرۆکی کۆریای باکوور ‌سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی مووشەکێکی نوێ دەکات

10:45 - 2024-05-18
جیهان
297 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور فەرمانی خێراکردنی بەرهەمهێنانی چەکی بالیستی بۆ بەرزکردنەوەی توانای مووشەکیی ئەو وڵاتە بە خێراییەکی زیاتر.
 ئاژانسەکە روونیکردەوە کە کیم ئەم فەرمانەی لە سەردانەکەیدا بۆ کارگەیەکی چەک دەرکردووە کە ئاماژەیە بۆ پێویستی مامەڵەکردن لەگەڵ رووبەڕووبوونەوەی بێباکانەی سەربازەکانی دوژمن و بەهێزکردنی توانای رێگرتن لە شەڕی ئەتۆمی.
کیم جەختیکردەوە کە ئەم رێبازە "ترس لە دڵی دوژمنەکاندا دەچێنێت" و تواناکانی شەڕی کۆریای باکوور بەرزدەکاتەوە.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان