لە تاقیکردنەوە وزارییەکاندا، هەر خوێندکارێک گزیی بکات سزا دەدرێت و هەر مامۆستایەکیش هاوکاری گزییکردنەکە بدات، لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە.
لەو بارەیەوە دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی رایگەیاند: سبەینێ 19/5/2024 تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەست پێدەکات و رێکاری توندوتۆڵ بۆ رێگری لە گزیی گیراوەتەبەر و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا کراوە.
هەروەها وتیشی: دووباندی بازرگانیکردن بە ئامێرەکانى گزییکردنەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، هەر خوێندکارێک گزیی بکات، دوو ساڵ رێگەی پێ نادرێت بەشداری لە تاقیکردنەوەکاندا بکات و هەر مامۆستایەکیش، هاوکاری گزیی بکات، لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە.