هەواڵەكەی رۆژنامەی خەبات بە هەواڵگری و چەواشەكاری میدیایی لێکدەدرێتەوە

08:23 - 2024-05-18
کوردستان
318 جار خوێندراوەتەوە

مانشێتی هەواڵێکی رۆژنامەی خەباتی ئۆرگانی رەسمی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە هەواڵێکی هەواڵگری و چەواشەکارانە لێک دەدرێتەوە.
لەو بارەیەوە لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاند: هەواڵەكەی رۆژنامەی خەباتی پارتی، كە بەبێ بەڵگە پاساوی بۆ تورکیا هێناوەتەوە و تۆمەتی ئەوەی بەخشیوەتەوە گوایە هێزی  چەكداری پەكەكە لەسلێمانی هەن.
هەروەها وتیشی: هەواڵەكەی رۆژنامەی خەبات، هەواڵگری و چەواشەكارییە نەك میدیایی. چونکە بە روونی بە توركیا دەڵێت، بڕۆن خەڵكی سلێمانی بكوژن و ئارامی ئەو سنوورە و هەڵەبجە تێك بدەن.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد: زیاتر لە 400 گوند لە قەزای زاخۆ، ئامێدی، ئاكرێ، سۆران، چۆمان و رواندز و  شوێنەكانی تر لەدەستی پەكەكەن، دەبا ئەوان لەو شوێنانە پەکەکە نەهێڵن ئینجا یەكێتی تۆمەتبار بكەن.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان