یەک پرسیار

مام بەهمەن كاكەیی

01:09 - 2025-08-17
هەمەرەنگ
46 جار خوێندراوەتەوە

لە گۆشەی یەك پرسیاری كوردستانی نوێدا مام بەهمەن كاكەیی هونەرمەند و مەقامبێژ لە كەركوكەوە سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی پێیوتین: لە خوێندنگایەك لە قەزای داقوق مامۆستام لەسەر میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەگەر دەوام هەبێت لەوێ دەبم، كە دەوامیشم نەبێت بۆ بژێوی ژیانم جگە لە مامۆستایی، سەرقاڵی كاری كشتوكاڵیم و هەندێك زەویمان هەیە و لەوێ كاری كشتوكاڵی دەكەین. جگە لەوانە، سەرقاڵی خوێندنەوەم و ئەگەر چالاكییەكی هونەری هەبێت ئەوا بە مەقام خوێندن، بەشداریی ئەو چالاكیانە دەكەم و ئەگەر دەرفەتیش بڕەخسێت ئەوا پێمخۆشە لە كەناڵی كوردسات چەند مەقامێك تۆمار بكەم، چونكە كەناڵی كوردسات زۆر خزمەتی هونەر و هونەرمەندان دەكات و خاوەنی ئەرشیفێكی هونەریی گەورەیە. ئێستاش چەند بیرۆكەیەكم هەیە و سەرقاڵی ئامادەكردنی سێ مەقامم و دەمەوێت بەشێوەیەكی هونەریی بەرز و ئەكادیمی تۆماریان بكەم لەگەڵ ئاوازی مەقامە سەرەكییەكان، وەكو (بەیات، نەهاوەند و كورد)، هیوادارم تا ئەم زستانە، تۆماریان بكەم و دواتر ئەگەر دەرفەت هەبوو كلیپیان بۆ دەكەم و بڵاویان دەكەمەوە، ئەمەش تەنها بیرۆكەیە و هەوڵدەدەم لە نزیكترین كاتدا جێبەجێیان بکەم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان