سەرۆك كۆمار، جەختدەكاتەوە كە گەشەكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عیراق لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا و سەردانی وەفدی وڵاتان، ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی عیراق بۆ پێگە نێودەوڵەتییەكەی و رۆڵبینینی سەرەكی لە نزیككردنەوەی بۆچوونی وڵاتاندا.
د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە فەریق خۆسێ ئەنتۆنیۆ ئەگوێرۆ فەرماندەی پێشووی نێردەی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عیراق و فەریق كاس شیرورز فەرماندەی نوێی نێردەكە لە عیراق و جەختیكردەوە، كە»هێزە ئەمنییەكانی عیراق، ئامادەیی و توانایان هەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و دڵنیابوون لە پاراستنی هاونیشتمانیان». هەروەك ستایشی رۆڵی (ناتۆ)ی كرد لە پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنییەكانی وڵاتدا.
وەفدی میوانیش، پشتیوانیكردنی عیراقیان لە هەوڵەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بارودۆخەكان دووپاتكردەوە.