بە دڵتەنگیی و خەمێکی قووڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابی عەلی خامەنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، گەل و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دۆست دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئهمير عهبدوڵڵاهيان، وهزيرى دهرهوه و یاوەرانی.
لەم ساتە سەختەدا دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هاوبەشی خەمیانین کە دڵنیام بەسەر ئەم کارەساتەشدا زاڵدەبن.
لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری هەموو لایەک بدات.
إنا لله وإنا اليه راجعون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان