سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی بەسەردەکاتەوە

02:39 - 2024-05-20
کوردستان
546 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ 20/5/2024 لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،  قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال،  مەکتەبی سکرتاریەت سەردانی هونەرمەندی گەورەی کورد، مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی-یان کرد لە سلێمانی.

مەکتەبی سکرتاریەت لەو سەردانەدا لە نزیکەوە لە تەندروستی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی-یان پرسییەوە و  ستایشی رۆڵ و خزمەت و بەخششەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی-یان کرد کە لە بواری هونەر و میوزیکدا پێشکەشیکردووە.

لە بەرامبەردا، مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سوپاسی  مەکتەبی سکرتاریەتی کرد و رایگەیاند، ئەم بەسەرکردنەوە و لە نزیکەوە هەواڵ پرسینانە هەنگاوێکی باشە بۆ بەرزراگرتنی ناو و کەسایەتی هەموو ئەو کەسانەی لە بوارە جیاجیاکاندا خزمەتیان بە گەلەکەیان کردووە.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتە پەیوەندیدارەکان