دوای نوێكردنەوەی بەندەری فاو، عیراق لە هەوڵی ئەوەدایە توانای بەرهەمە نەوتییەكانی بەرز بكاتەوە، ئەویش لە رێگەی چەند پڕۆژەیەكی ستراتیجییەوە. یەكێك لە پڕۆژە ستراتیجییەكانش پاڵێوگەی فاوە، كە بە تەواوبوونی دەبێتە پاڵپشتێكی گرنگ پیشەسازی پترۆكیمیایی عیراق.
پسپۆڕان دەڵێن: پڕۆژەی پاڵێوگەی فاو گەورەترین وەبەرهێنانە تا ئێستا لە بواری پاڵاوتنی نەوتدا لە عیراق جێبەجێ كرابێت، پڕۆژەكەش لەلایەن كۆمپانیا (CNCAC) چینییەوە جێبەجێ دەكرێت.
سەرچاوە: اندیبیندنت العربیة