جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی کوردی لە هەموو کوردستانیان پیرۆز دەکەم، هیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان.
نەورۆز هەمیشە جەژنی بەرەنگاربوونەوەی کورد بووە بەرامبەر دوژمنان، گەلەکەمان لەم جەژن و بۆنە پیرۆزەدا شەڕی ئیرادەو پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی کردووەو بەسەر ناحەزان و دوژمناندا سەرکەوتووە.
با ئەم جەژنە بکەینە هەوێنی زاڵ بوون بەسەر کێشەو قەیرانەکان و هیممەت بکەین بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان و خزمەتکردنی دۆزی رەوای گەلەکەمان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری پێیان.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان