ئەو کەسەی بە ئۆتۆمبێلەکەی لە پۆلیسێکی دا دەستگیر کرا

07:55 - 2024-05-22
کوردستان
213 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کەرکوک کەسێکی دەستگیرکرد، کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە پۆلێسێکی هاتوچۆی دا و هەڵهات.
لەو بارەیەوە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، رایگەیاند: دوای ئەوەی کەسێک لە نزیک مۆڵ ئۆف کەرکوک لەسەر رێگەی کەرکوک- بەغدا بە ئۆتۆمبێلەکەی لە پۆلیسێکی هاتوچۆی دا و هەڵهات، توانرا لەماوەی نیو سەعاتدا بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.
هەروەها وتیشی: دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا و لێکۆڵینەوە لەگەڵ شۆفێرەکەدا دەستی پێکردووە.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان