سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت رێز لە هەموو لایەک بگیرێت

09:42 - 2022-06-15
عیراق
955 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون. 

لەدیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و رایگەیاند، ئەگەر بمانەوێت حکومەتێکی بەهێز بونیادبنێین و سیادەی وڵات بپارێزین، ئەوا پێویستە هەموو نەتەوە، پێکهاتە و مەزهەبییەکان لەبەرچاو بگیرێن و رۆڵیان هەبێت لە حکومەتی داهاتووی عیراقدا. تایبەتمەندی عیراق بەو شێوەیەیە و دەبێت رێز لە هەموولایەک بگیرێت. 
لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان و دەربازکردنی عیراق لەو دۆخە نەخوازراوەی تێیکەوتووە سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ سازان و لێکتێگەیشتن بووین و بڕوامان بە زمانی گفتوگۆ هەبووە، چونکە پێمانوایە ئەوە تەنیا چارەسەرە و دەبێت هەموومان پێکەوە هەوڵی بەرپرسیارانە و نیشتمانییانە بدەین بۆ زاڵبوون بەسەر کێشە و ئاڵنگارییەکاندا.

 

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #بەغدا #یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان