وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه ئامۆژگاری حاجیانی كرد کە له‌كاتی بەجێهێنانی فەریزەی حه‌جدا پاره‌ی زیاتر له پێویستی خۆیان هه‌ڵنه‌گرن و پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن و ئامرازه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لكترۆنی به‌كاربهێنن.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پاكێجێكی ئامۆژگاریی پێشكه‌ش به حاجیان كرد له به‌ڕێوه‌بردنی باشی دارایی گه‌شته‌كه‌یان بۆ حه‌ج، به‌مه‌ش خۆیان له كێشه‌كانی هه‌ڵگرتنی بڕه پاره‌ی زۆر به‌دورده‌گرن.
داواشیكردوه، پابه‌ندبن بهرێكار و رێنماییه‌كان و پێویست ناكات بڕه پاره‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبگریت له گه‌شته‌كه‌تدا بۆ حه‌ج، ته‌نها به‌شی پێداویستیه‌كانت هه‌ڵبگره و پێشوه‌خته كرێی خزمه‌تگوزارییه‌كان بده، پشت به پاره‌دانی ئه‌لكترۆنی ببه‌ستن.