ژنێکی فەرەنسی رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت

06:47 - 2024-05-24
جیهان
187 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار ژنێکی فەرەنسی لەگەڵ تیمێکی نێودەوڵەتی، رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت.
لەو بارەیەوە ناوەندی لێکۆڵینەوە لە بۆشایی ئاسمان، رایگەیاند: سۆفی ئەدینۆت ژنێکی 41 ساڵی فەرەنسییە و لەساڵی 2026 رەوانەی وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان دەکرێت. ئێستایش لە ئەمریکا، خولی گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان دەخوێنێت.
هەروەها وتیشی: سۆفی فڕۆکەوانێکی هەلیکۆپتەرە و ئەندامی تیمێکی پێنج کەسییە، کە لەنێوان 22 هەزار کەسدا بۆ ئەو ئەرکە راسپێردراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان