زانایان هەنگاوێکی تر لە چۆنێتی دروستکردنی هەرەمەکانی میسر نزیک بوونەوە

08:30 - 2024-05-24
هەمەرەنگ
130 جار خوێندراوەتەوە

گواستنەوەی ئەو بەردە قورسانەی هەرەمەکانی پێ دروستکراوە، تاکو ئێستا یەکێکە لە نهێنییەکان. لە نوێترین توێژینەوەی شوێنەواریدا دەرکەوت لقێکی رووباری نیل بە نزیک هەرەمەکاندا تێپەڕیوە و بەردەکانیان بەو لقەدا گواستووەتەوە.
لەو بارەیەوە، گۆڤاری زانستی نەیچەر، رایگەیاند: تیمێکی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی زانستی و شوێنەواریی، لە رێی چەند ئامێرێکی لیزەری تایبەتەوە، توانیویانە پشتڕاستی بکەنەوە لقێکی رووباری نیل بە تەنیشت هەرەمەکاندا تێپەڕیوە.
هەروەها وتیشی: بە هۆی وشکەساڵی و زریانی لمەوە، ئاوی رووبارەکە وشکبووە و پاشان لم شوێنەواری رووبارەکەی داپۆشیوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، لە نزیک ئەو لقەی رووباری نیل 31 هەرەم دروستکراوە و رووبارەکە 64 کیلۆمەتر درێژبووە و لەنێوان 200 تاکو 700 مەتر پان بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان