زیرەكیی دەستكرد لە نێوان هەڕەشە و دەرفەتدا

09:57 - 2024-05-26
کەلتور
165 جار خوێندراوەتەوە
هێنری كیسنجەر

و/ جەواد حەیدەری 

سەبارەت بە زیرەكیی دەستكرد و بەكارهێنانی، بۆچوونی جیاواز هەیە هەندێك بە مەترسی و هەڕەشەی لە قەڵەم دەدەن و هەندێكیش پێیانوایە كە دەرفەتە لەبەردەم مرۆڤایەتیدا.
یەكێك لەو كەسانەی كە چەندین جار سەبارەت بە گەشەسەندنی تەكنۆلۆژیای زیرەكیی دەستكرد هۆشداری داوە، هێنری كیسنجەر وەزیر پێشووتری دەرەوەی ئەمریكایە كە پێی وایە گەشەسەندنی زیرەكیی دەستكرد لەسایەی ئەگەری جەنگی راستەوخۆی نێوان ئەمریكا و چین لەوانەیە دۆخێك بخوڵقێنێت كە بۆ هیچ كەسێك قابیلی پێشبینی نەبێت. 
كیسنجەر كە بەشێك لە تەمەنی خۆی بۆ خوێندنەوە لەبارەی مەترسییەكانی گەشەسەندنی چەكە ئەتۆمییەكان تەرخان كردبوو پێی وابوو كە لە ئێستادا نیگەرانییەكانی گەشەسەندنی زیرەكیی دەستكرد دەتوانێت زۆر كاولكەرتر و وێرانگەرتر بێت لە گەورەترین بۆمبی ئەتۆمی، چونكە زیرەكیی دەستكرد توانایەكی زیاتری لەچاو چەكە ئەئۆمییەكان هەیە بۆ دروستكردنی قەیرانەكان، چونكە زیرەكیی دەستكرد ئامانجەكانی خۆی هەڵبژاردووە و بە پێی ئەو ئامانجانە بڕیارەكانی خۆی بە شێوەی كردەیی جێبەجێ دەكات. 
بە رای كیسنجەر ئەو كاولكارییانەكەی كە لە رێگەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دێنەدی بۆ هەمووان روون و ئاشكرایە، بەڵام هیچ كەسێك نازانێت كە زیرەكیی دەستكرد چۆن لەوبارەیەوە هەنگاو دەنێت.

كیسنجەر: زیرەكیی دەستكرد وەها مرۆڤەكانیان گەمارۆ داوە كە كەس نازانێت زیرەكیی دەستكرد چ بڕیارگەلێك دەدەن

كیسنجەر تەكنۆلۆژیای زیرەكیی دەستكرد وەها مرۆڤەكانیان گەمارۆ داوە كە كەس نازانێت كە زیرەكیی دەستكرد چ بڕیارگەلێك دەدەن و بەرنامە و هەنگاوەكانی هاوشێوەی بڕیارەكانی مرۆڤ نین و ئاسەواری جیاوازیان هەیە، هەر بۆیە هەموو جارێك لە وتار و لێدوانەكانیدا داوای لە بەرپرسانی ئەمریكایی و چینی دەكرد كە هەتا درەنگ نەبووە بیرێك لە سنوورداركردنەوەی چالاكییەكانی زیرەكیی دەستكرد بكەنەوە، بەڵام ئێستا هەردوو وڵات پێچەوانەی پێشنیازەكانی كیسنجەر هەنگاو دەنێین. چین لە ساڵی 2017ەوە ئامانجەكانی خۆی لەبارەی زیرەكیی دەستكردەوە خستۆتەڕوو و ئەمریكاش لە ساڵی 2019 وە زیرەكیی دەستكردی وەك ستراتیژی لەبەرچاو گرتووە. بە رای شارەزایان هەنووكە ململانێیەكان لەسەر زیرەكیی دەستكرد زۆر مەترسیدار بووە و كەس نازانێت لە جەنگی زیرەكیی دەستكرد كێ سەردەكەوێت و كێ ژێر دەكەوێ و چارەنووسی داهاتووی مرۆڤایەتی بەرەو كوێ دەڕوات. 
 لەلایەكی ترەوە مەرج نییە جەنگی زیرەكیی دەستكرد تەنها لە نێوان ئەمریكا و چین بێت، چونكە پۆتین سەرۆكی روسیا لە ساڵی 2017 دا وتبووی: هەر وڵاتێك لە گەشەسەندنی هۆشی زیرەكیی دەستكرد پێشڕەو بێت، ئەو وڵاتە دەبێت حاكمی جیهان.
 هەر بۆیە هەندێك لە شارەزایان پێیانوایە كە زیرەكیی دەستكرد تەنها جەنگەكان ناگۆڕێت، بەڵكو هێز و دەسەڵاتەكانیش دەگۆڕێت بە شێوەیەك كە وڵاتانی پێشڕەو بەهێزتر دەبن و رۆڵی وڵاتی كەم هێز لاوازتر و بێهێز دەبێت.

سەرچاوە/  rasanews.ir/fa/news

بابەتە پەیوەندیدارەکان