رۆژانە چەند لە تەماشاکردنی سۆشیال میدیادا بەسەر بەرین؟

11:05 - 2024-05-26
ڕاپۆرت
144 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی «دەیلی مەیلی» بەریتانی لە زاری رایچڵ سامەرز، کە پسپۆڕێکی پزیشکییە لە کۆئەندامی دەماردا و لە پێگەی «تیک تۆک» دا زیاتر لە 510 هەزار فۆڵۆوەری هەیە، رایگەیاندووە بەسەربردنی کاتێکی زۆر بە گەڕان بە سۆشیال میدیا و پێگە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی جددی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر دەتەوێت مێشکت چالاک بێت و ئەرکە مەعریفیەکانی پارێزراوبێت، ئەوا رۆژانە تەنها 30 دەقیقە لە گەڕان بە سۆشیال میدیادا بەسەربەرە.
ئەو پزیشکە روونیدەکاتەوە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی «ئینستاگرام، تیک تۆک و ئێکس» رەنگە هۆکاری خەمۆکی و دڵەڕاوکێکانت بێت.
بە پێی وتەکانی رایچڵ سامەرز بێت لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە گەڕان بەناو سۆشیال میدیادا بۆ ماوەی تەنها 30 دەقیقە لە رۆژێکدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەستکردن بە تەنیایی و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە ئەگەر بە خراپی دەخەویت یان بەدەست تەماویبوونی مێشکەوە دەناڵێنیت، ئەوە رەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێت کاتێکی زۆر بە سکڕۆڵکردنی پێگە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەسەر دەبەیت.
دواجار ئەگەر دەبینیت وازت لەو پەیوەندییانە هێناوە کە لەدەرەوەی ئینتەرنێتە ئەوە مانای وایە، کاتی ئەوە هاتووە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا کەمبکەیتەوە.
سەرچاوە: سکای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان