سێ یانەی كوردستان گەیشتنە قۆناغی دووەم

11:12 - 2024-05-26
وەرزش
136 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێک لە یاری نەورۆز و زاخۆ

یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق بۆ یاریزانانی لاوان، بەردەوامن، هەردوو تیپی یانەكانی نەورۆز و پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریی ئەم هەفتەیەیاندا دوو بردنەوەی باشیان تۆمار كردو بەو بردنەوانەش توانیان بگەنە قۆناغی داهاتووی ئەم خولە.
تیپی یانەی نەورۆز لە یاریگای خۆیدا توانی 1-0 لە زاخۆ بباتەوە، پێشمەرگەی سلێمانیش لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا 3-1 لە تیپی یانەی گازی باكووری بردەوە.
بەم ئەنجامانەش هەردوو یانەكەی سلێمانی (نەورۆز و پێشمەرگە) توانیان بگەنە قۆناغی داهاتووی ئەم خولە، تیپی یانەی زاخۆش پێشتر توانیبووی سەركەوتن بۆ ئەم قۆناغە گرنگەی خولەكە مسۆگەر بكات، هەرچەندە ئەم یارییەی بە نەورۆز دۆڕاند، بەڵام وەك سێیەم تیپی یانەكانی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی داهاتووی یارییەكانی ئەم خولەدا بەشدار دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان