زنجیره‌یه‌ك كۆڕ و سیمینار له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

كوردستانی نوێ‌، هه‌فته‌یادی یه‌كێتی به‌رز راده‌گرێت

11:19 - 2024-05-26
کوردستان
149 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26/5/2024، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌ ده‌ست به‌ چالاكییه‌كانی (هه‌فته‌یادی یه‌كێتی) ده‌كات كه‌ ئه‌مساڵ به‌ دروشمی (یه‌كێتی...مێژووه‌، خوێنی شه‌هیده‌ و دواڕۆژی رووناكی گه‌له‌كه‌مانه‌) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كوردستانی نوێ‌، له‌ هه‌فته‌یاده‌كه‌دا، وێڕای ته‌رخانكردنی چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ و ته‌وه‌ر و بابه‌ت له‌سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ی یه‌كێتی و مێژووه‌ پڕ له‌ سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، زنجیره‌یه‌ك كۆڕ و سیمینار له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌ رێكده‌خات، كه‌ چه‌ند كادیر و كه‌سایه‌تییه‌ك و سیاسه‌تمه‌دار و رووناكبیرێك به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كه‌م كۆڕی هه‌فته‌یاده‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، كه‌ سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ  نووسه‌ر و توێژه‌ر ئه‌كره‌م میهرداد سه‌رۆكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد له‌ باره‌ی سۆشیال دیموكرات، هه‌روه‌ها سبه‌ینێ‌ دووشه‌ممه‌ 27/5/2024، سه‌عات 5ی سه‌رله‌ئێواره‌ هه‌ر له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌ كۆڕێك له‌باره‌ی پێگه‌ و رۆڵی نووسه‌رانی شاخ بۆ مامۆستا ئه‌حمه‌د عارف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، رۆژی سێشه‌ممه‌ 28/5/2024 كۆڕێك بۆ هه‌ریه‌ك له‌راگه‌یاندكارانی دێرین و به‌ ئه‌زموون شوان كه‌ریم كابان و عه‌باس عه‌بدولڕه‌زاق به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ سه‌عات 5ی سه‌ر له‌ئێواره‌ له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌.
هه‌روه‌ها رۆژی دواتر چوارشه‌ممه‌ 29/5/2024، كۆڕێك بۆ ژنه‌ راگه‌یاندكاری به‌ ئه‌زموونی یه‌كێتی د.دڵپاك تاهیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش 30/5/2024 كۆڕێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی وه‌ستا ره‌سوڵ له‌ شه‌ڕی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و کۆڕەکان بەردەوام دەبن.
كۆڕه‌كان كراوه‌ن‌ و هاتن بۆ هه‌مووانه.‌
كۆمار عه‌لی

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان