زەردەشت رەفیق بۆ كوردستانی نوێ: سەرەتا ئەو شەقامانە نۆژەندەكرێنەوە كە زۆرترین هاووڵاتی بەكاریاندەهێنن

11:55 - 2024-05-26
کوردستان
133 جار خوێندراوەتەوە
نۆژەنکردنەوەی شەقامی شەست مەتری

ئازاد ئیبراهیم


نۆژەنكردنەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی دەستی پێكرد و ئێستا بەشێكی شەقامەكە بۆ قیرتاوكردن ئامادە دەكرێت.
لەو بارەیەوە ئەندازیار توانا بەهادین، لێپرسراوی بەشی ئامێرەكان لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: لە رۆژی 24/5/2024وە دەستكراوە بە نۆژەنكردنەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیك شەقامی تووی مەلیك.
هەروەها، بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكانی سلێمانی راگەیاندووە.
زەردەشت رەفیق  لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگەیاند: ساڵانە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەموو ساڵێك لە 15-4ەوە هەڵمەتێكی چاككردنەوەی شەقامەكان دەستپێدەكات، وتیشی: بەپێی پلانی ئێمە یەكێك لە خاڵە گرنگەكان ئەوەیە سەرەتا ئەو شەقامانە نۆژەندەكرێنەوە كە زۆرترین هاووڵاتی بەكاریاندەهێنن، راشیگەیاند: خاڵێكیتر مەسەلەی بودجەیە بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان كە وەك پێویست نییە و تەنها یەك كارگەی قیریشمان هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان