سلێمانی سەوزتر دەكرێت

11:56 - 2024-05-26
کوردستان
92 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم


بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی سلێمانی بەردەوامە لە سەوزكردنی شاری سلێمانی، لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت: هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت.
لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگەیاند، یەكێك لەو بەرنامانەی كە هەڵمەتی بۆ كراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی سلێمانییەوە بەهاوكاری بەشی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی راپەڕین، ناشتنی نزیكەی 10هەزار نەمامە لەو سنوورەدا، هەم كارمەندانی شارەوانیی راپەڕین و هەم كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی سلێمانی كاریان تێداكردووە و بریتیین لە نەمام و گوڵ و بلواری تاسلوجە بۆ سلێمانیشی گرتۆتەوە، لەگەڵ شەقامەكانی ئەو گەڕەكە.
وتیشی: لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان، دروستكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و  سەوزكردنی شارەكەش بەردەوام دەبن، لەمەشدا بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكان رۆڵی سەرەكی دەبینن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان