لە دهۆك دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆماركراوە

11:57 - 2024-05-26
کوردستان
103 جار خوێندراوەتەوە

هەولێر، ‫تەها عەبدوڵڵا‬‬

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت: هەرێمی كوردستان لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون پارێزراوە و جگە لە دوو حاڵەت هیچی دیكە تۆمارنەكراوە، رێوشوێنی پێویستیش گیراوەتەبەر.
دكتۆر ئاسۆ زەنگەنە بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی خۆراك لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەو دوو حاڵەتەی لە سنووری دهۆك تۆماركراوە، یەكێكیان گیانیلەدەستداوە. وتیشی: هەرێمی كوردستان بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عیراق مەترسی كەمتری لەسەرە و بارودۆخەكەش تاڕادەیەكی باش كۆنتڕۆڵكراوە و كۆبوونەوەش لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و كشتوكاڵ كراوە و تەئكید لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و هەماهەنگی، كراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی تەندروستیی فیدراڵ، رایگەیاند: ژمارەی توشبووان لە ناوەڕاست و باشووری عیراق، 40 حاڵەتە و ژمارەیەكیان گیانیان لەدەستداوە.
تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و لەڕێگای ئاژەڵ و مێرووی گەنەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان