هەموو ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن تەواوکراوە

12:29 - 2024-05-26
کوردستان
103 جار خوێندراوەتەوە



کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق، کارەکانی بۆ راپەڕاندنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە و چاوەڕێی دیاریکردنی رۆژێکی نوێیە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.
لەو بارەیەوە حەسەن هادی زائر ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق، بە رۆژنامەی سەباحی عیراقی راگەیاند: دواخستنی هەڵبژاردن دەرفەت دەداتە حزب و لایەنەکان بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بکەن و بەشداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی هەرێمی کوردستان بکەن.
هەروەها وتیشی: زۆرینەی کاروبارەکانی کۆمسیۆن تەواوکراوە و تەنیا چاپکردنی کاغەزی دەنگدان ماوە. ئەوەش دوای دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن، دەست بە چاپکردنی دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان