لە بەغدا بە بۆمب هێرشکرایە سەر خواردنگەیەک

01:36 - 2024-05-26
عیراق
233 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری بەغدای پایتەختی عیراق، بە بۆمب هێرش کرایە سەر خواردنگەیەکی جیهانی و زیانی زۆر گەیەنراوەتە خواردنگەکە.
لەو بارەیەوە، میدیاکانی عیراق رایانگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26/5/2024 لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا، هێرش کراوەتەسەر خواردنگەی KFC کە خواردنگەیەکی نێودەوڵەتییە و زیان بەر خواردنگەکە کەوتووە.
هاوکات باسیان لەوەشکرد، هێرشەکە بە بۆمب بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. هەروەها هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لیکۆڵینەوە کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان