سرودی (یا سید الاشواق) کە شیعری سارە تاڵب ئەلسوهەیلە و محەمەد کارم ئاوازی بۆ داناوە و دابەشی کردووە، بە دەنگی سرودخوێنی کوێتی کەریم ئەلحەربی یە و کۆتایی بە کاری تۆمارکردنیی هاتووە، ئەم سرودە بۆ خۆشەویستیی پەیامبەر درودی خوای لەسەربێت نووسراوە. ئەم کارەی خانمی نووسەری داهێنەر سارا ئەلسوهەیل و سرودخوێنی کوێتی کەریم ئەلحەربی کۆکردۆتەوە، سروودەکە لە سۆشیال میدیادا بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەیەکی باشی لە هەموو لایەکەوە هەبووە. سارا خانمی شاعیر جەختی کردەوە، لە ئایندەدا بەرهەمی زیاتری دەبێت و سوورە لەسەر ئەوەی هەموو کارە ئەدەبییەکانی و وشەکانی بە گرنگی پێدانێکی زۆرەوە، هەڵببژێرێت بۆئەوەی شایستەی ئەوەبێت پێشکەش بە جەماوەرەکەیی بکات.
گوڵەباخ