سه‌رۆك كۆمار و باڵیۆزی چین له عیراق، ته‌ئكیدیان له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه و ئاماژه‌یان به كاریگه‌رییه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری كرد له‌سه‌ر پلانه‌كانی بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان.
دوێنێ له به‌غدا، د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمار، پێشوازی له تسوی وی باڵیۆزی كۆماری گه‌لی چین له عیراق كرد و دووپاتیكرده‌وه كه «خواستی عیراق بنیاتنانی په‌یوه‌ندیی باشه له‌گه‌ڵ وڵاتاندا، كه چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه و ته‌ئكید له كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه له‌پێناوی گه‌شه‌پێدان و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموون و شاره‌زایی له بواره‌كانی پیشه‌سازی، ژینگه، كشتوكاڵ و وزه‌دا».
لای خۆیه‌وه، باڵیۆزی چین، پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی عیراق له‌پێناوی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌رده‌وامبوون له كاركردن بۆ به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانی ئاسۆی هاریكاری و كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، دووپاتكرده‌وه.