ئازاد ئیبراهیم
دوێنێ مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك، له سلێمانی كۆبووه‌وه و چه‌ند پرسێكی گرنگیی تاوتوێكرد.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی ی.ن.ك له لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتێك پێشكه‌شكرا له‌باره‌ی سه‌ردان و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی له ئه‌مریكا كه چه‌ندین دیداری گرنگی كردووه.
وتیشی: سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ ئه‌مریكا گرنگ بوو، ئه‌مریكییه‌كان گوێیان له بۆچوونی یه‌كێتی گرتووه له‌باره‌ی گرنگیدان به هه‌ڵبژاردن، ئاسایشی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندیی باشی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیی عیراق، راشیگه‌یاند: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كراوه، كه یه‌كێتی پێیوایه پێویسته هه‌رچی زووه هه‌ڵبژاردن بكرێت، له سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتیشدا بۆ ئه‌مریكا، له دیداره‌كاندا باسیان له‌وه‌كردووه كه بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێم و كۆتاییهێنان به‌و بۆشاییه ده‌ستوورییه‌ی تێیكه‌وتووه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی كارا گرنگه.