نوێنه‌رانی یه‌كێتی بە هانای جووتیارانی كورده‌وه‌ چوون و رێگرییەکانی سوپایان لابرد

12:30 - 2024-05-29
کوردستان
343 جار خوێندراوەتەوە

كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د

نوێنه‌رانی یه‌كێتی، چاره‌سه‌ری گرفتی جووتیارانی كوردی ناوشوان، پردێ، دووبز و ناحیه‌ی له‌یلانی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوكیان كرد، كه‌ رێگه‌ نه‌ده‌درا گه‌نمه‌كانیان ببه‌نه‌ سایلۆی كه‌ركوك.
له‌وباره‌یه‌وه‌، په‌روین فاتیح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌ رێگرییه‌كانی سوپا له‌ جووتیارانی كورد له‌ بازگه‌كانی ناوشوان و قه‌زای دووبز و ناحیه‌ی پردێ ‌و ناحیه‌ی له‌یلان له‌ هێنانی گه‌نمه‌كانیان بۆ سایلۆی كه‌ركوك، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كێشه‌یه‌ی جووتیارانمان چاره‌سه‌ر كرد و رێگه‌یان بۆ كرایه‌وه‌ تا گه‌نمه‌كانیان بگه‌یه‌نرێته‌ سایلۆی شاره‌كه‌.
هاوكات محه‌مه‌د مامۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نه‌كانی ناوشوان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ، وتی: دوای رێگرییه‌كانی سوپا له‌ جووتیاران، به‌هه‌وڵی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌رانی یه‌كێتی، توانرا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكرێت و دوای ئه‌و هه‌وڵه‌ ئێستا به‌رهه‌می جووتیاران راده‌ستی سایلۆی كه‌ركوك ده‌كرێت، وتیشی: ئه‌و نووسراوه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ جووتیارانی سنووره‌كه‌ ده‌كرێت، هۆكارێكی باش ده‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌یه‌.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان