عیراق لە بەرهەمهێنانی گەنمدا ئاستی خۆبژێوی تێدەپەڕێنێت

10:38 - 2024-06-02
عیراق
223 جار خوێندراوەتەوە


چاندن و بەرهەمهێنانی گەنم لە کێڵگەکانی عیراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ، لەو بڕە زیاترە کە پێشبینی دەکرا.
لەو باریەوە محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق، رایگەیاند: خەمڵاندنەکان بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ، دەیسەلمێنن کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی گەنم، بڕێکی بەرچاویان چاندووە و ئاستی خۆبژێوی تێدەپەڕێنن.
هەروەها وتیشی: هەرچەندە عیراق پێویستی بە 5 ملیۆن و 400 هەزار تۆن گەنمە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ لە 7 ملیۆن تۆن زیاتر گەنم بەرهەم بهێنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان