رزگار شوانی
لقی كەركوكی یەكێتیی بالە مەراسیمێكی بۆ دابەشكردنی بڕوانامەی ناوبژیوانی پلە 3 ڕێكخست، لەمەراسیمەكەدا هەریەك لە دكتۆر عەلی حەبیب سەرۆكی یەكێتی ناوەندیی بالەی عیراق و حەربی خالید سەرۆكی لقی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق و گەیلان شێخ ستار سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی بالەی عیراق و ژمارەیەكی زۆری وەرزشكاران ئامادە بوون .
لەو مەراسیمەدا چەند وتارێك پێشكەش كران و تێیدا ستایشی لقی كەركوكی یەكێتی بالەی عیراق كرا كە لە هەوڵەكانیان بەردەوام بوون لەپێناو فراوانكردنی پێگەی یاری بالە لە شارەكەدا، دواتر بڕوانامەی ناوبژیوانی پلە 3 بەسەر 30 ناوبژیوانانی دەرچوی خولەكەدا دابەشكرا كە توانیبوییان لە خولەكەدا سەركەوتن بەدەستبهێنن.