دۆسێی ئه‌منیی كه‌ركوك راده‌ستی پۆلیس ده‌كرێت

11:46 - 2024-06-05
کوردستان
275 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئه‌حمه‌د

 

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، دۆسێی ئه‌منیی كه‌ركوك راده‌ستی پۆلیسی شاره‌كه‌ بكرێت، وته‌بێژی پۆلیسیش رایگه‌یاند: ماوه‌ی ساڵێكه‌ ئاماده‌كاریمان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و دۆسێیه‌ كردووه‌.
عامر شوانی وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك، به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ماوه‌ی دوو رۆژه‌ وه‌فدێكی باڵا له‌ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق سه‌ردانی كه‌ركوكیان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێی دۆخی ئه‌منیی شاره‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن پۆلیسی پارێزگاكه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی دۆسێی ئه‌منیی كه‌ركوك، وتیشی: بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی قه‌زا و ناحییه‌كانیان كردووه‌ تا دۆسێی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ش تاوتوێ بكه‌ن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و تاوتوێی راده‌ستكردنی دۆسێی ئه‌منیی كه‌ركوك به‌ پۆلیس ده‌كرێت.


#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان