بایدن، سەردانی ئەڵمانیا ‌و ئیسپانیا دەكات

09:31 - 2022-06-19
جیهان
515 جار خوێندراوەتەوە

ئا/ دیاری سابیر

كۆشكی سپی رایدەگەیەنێت كە جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان، لەم مانگەدا دەچێتە ئەوروپا ‌و بەشداری لە دوو كۆبوونەوەی گرنگدا دەكات.
لە بەیاننامەیەكدا، كارین جان بیێر سكرتێری راگەیاندنی كۆشكی سپی ئاشكرایكردووە: 25ی ئەم مانگە، بایدن دەچێتە ئەڵمانیا ‌و بەشداری لە كۆبوونەوەی سەركردەكانی گروپی حەوتدا دەكات، وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا چەند دۆسێیەكی جیهانی جێبایەخ تاوتوێ دەكرێت، وەك پشتیگریی تەواوی ئۆكرانیا، هەروەها چارەسەركردنی تەنگژەی كەشوهەوا ‌و ژێرخانی ئابووری بۆ گەشەپێدان ‌و ئاسایشی تەندروستیی جیهانی ‌و كێشەی خۆراك ‌و وزە، كە بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە سەریانهەڵداوە، ئاماژەی بەوەشداوە: رۆژی 28ی ئەم مانگە، بایدن سەردانی ئیسپانیا دەكات بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ).  
روونیشیكردۆتەوە: لە كۆبوونەوەكەدا، سەركردەكانی ناتۆ چەمكی ستراتیژی نوێ بۆ ئاراستەكردنی گۆڕانكارییەكانی ناتۆ بۆ 10 ساڵی داهاتوو تاوتوێ دەكەن، لەوانە، ستراتیژی وەڵامدانەوە ‌و بەرگری، بۆ ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییانەی لە دەرەوەی ئەوروپا هەڕەشە لەو كیشوەرە دەكەن. هەروەها بەشداربوان پڕۆسەی دیموكراسی لە ئەوروپا ‌و ئاسیا تاوتوێ دەكەن، لەپێناوی پتەوكردنی سیستمی نێودەوڵەتیدا. 

سەرچاوە: ئاژانسەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان