عیراق لە ماوەی دوو ساڵدا سێ بەنداو لە هەرێم دروست دەكات

09:53 - 2024-06-06
کوردستان
392 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵدا سێ بەنداوی گلدانەوەی ئاو لە سنووری هەرێمی كوردستان دروستدەكەن.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عیراق ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەی هونەری وەزارەتیان دەستیكردووە بە دیزاینكردنی چەند بەنداوێك بۆ ئەوەی لە سنووری هەرێمی كوردستان دروستبكرێن، لەوانەش بەنداوی تەقتەق و دلكە و مەنداوە و باكرمان، كە دوانیان لە سنووری سلێمانی و دانەیەكیان لە سنوری هەولێر و ئەوەی دیكەشیان لە سنووری دهۆكە.

 ئەوەشی خستەڕوو، بەنداوەكان لەسەر زێی گەورە و بچووك دروستدەكرێن و ئامانج لێیان، گلدانەوەی ئاوی زیاتر و بەكارهێنانەوەیەتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.

وتیشی، ئەوان سێ بەنداو دروست دەكەن و حكومەتی هەرێمیش بەرپرسە لە دروستكردنی بەنداوی باكرمان و لەئێستادا لەگەڵ لایەنی عێراق لە گفتوگۆدان، بۆ دیاریكردنی قەبارەی دەریاچەی سەر بەنداوەكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان