لە دەباشان پێشوازیم لە هەڤاڵ د.میران محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی كرد و پێكەوە باسی ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن و ئەركە حزبی و رێكخراوەییەكانمان كرد. جەختمان لە بەدەمەوەچوونی داواكارییەكانی خەڵك كردەوە و رامگەیاند، یەكێتی پشتبستوو بە خەڵكە دڵسۆزەكەی و پابەند بە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، دەچێتە هەڵبژاردنەوە و بەهیواوە بەرەو گۆڕانكاری لە حوكمڕانی و گەیشتن بە داهاتوویەكی گەشتر و دادپەروەرانەتر هەنگاو دەنێت، بۆ ئەمەش پێویستە سەرجەم ناوەند و ئۆرگانەكان لەو چوارچێوەیەدا هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە.
ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی د.میران محەمەدم كرد لە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی رابردووی و داوامكرد، لەداهاتووشدا بە هەمان رۆحییەت و دڵسۆزییەوە درێژە بە كار و خزمەتەكانی بدات، كە دڵنیاین هەروا دەبێت و هەنگاوەكانی لە خزمەت ژیانی خەڵكە خۆشەویستەكەمان و كوردستانی ئازیزمان دەبێت.