تونێلێکی درێژی داعش دۆزرایەوە و خاپوور کرا

11:59 - 2024-06-09
عیراق
232 جار خوێندراوەتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری عیراق، تونێلێکی گەورەی تیرۆریستانی داعشی دۆزییەوە و دواتر خاپووری کرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی عەسکەری عیراق، رایگەیاند: لە نزیک شاری تەلعەفەر تونێلێکی تیرۆریستانی داعشیان دۆزیوەتەوە، کە درێژییەکەی سەروو 500 مەترە.
هەروەها وتیشی: تیرۆریستانی داعش، بۆ گواستنەوەی کەلوپەل و خۆحەشاردان سوودیان لە تونێلەکە وەرگرتووە. 
هاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد، تیرۆریستانی داعش ژمارەیەک کەرەستەی جۆراوجۆر و سەربازییان بەجێهێشتووە. دوای دەرهێنانی کەرەستەکان، تونێلەکە خاپوورکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان