هەلێكی تر بۆ بەشداری لە هەڵبژاردندا

وتەبێژ بۆ كوردستانی نوێ: كاندیدی پێكهاتەكان خۆیان تۆماربكەن

12:18 - 2024-06-09
کوردستان
284 جار خوێندراوەتەوە

ئیدریس جەبار


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، هەلێكی تر دەداتە ئەو حزب و لایەنانەی پێشتر بایكۆتی هەڵبژاردنیان راگەیاندبوو.
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستانی نوێ‌، رایگەیاند: پاش ئەوەی بڕیاری كورسیی كۆتاكان لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركرا بەشێوەیەك دوو كورسی بۆ سلێمانی و دوو كورسی بۆ هەولێر و كورسییەك بۆ دهۆك، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، هەلێكی تر دەداتە ئەو حزب و لایەنانەی پێشتر بایكۆتی هەڵبژاردنیان راگەیاندبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد كە بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، دەرگا بە رووی تۆماركردنی كاندیدی پێكهاتەكاندا دەكرێتەوە.

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان