پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گه‌یه‌ندرێنه ناحیه و گونده‌كانی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ركوكیش رایگه‌یاند: هیچ جیاوازییه‌ك ناكرێت له گه‌یاندنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كه‌ركوك.
ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ركوك به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر راسپارده‌ی رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك، تیمه‌كانی شاره‌وانی سه‌رقاڵی كۆنكرێتكردنی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای حه‌ویجه‌ن له خوارووی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی گوندی عه‌وادییه، جگه له‌وه‌ش چه‌ندین گوندی دیكه‌ی هه‌مان قه‌زا له پلانی شاره‌وانیدان بۆ كۆنكرێتكردن و هیچ جیاوازییه‌ك له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریدا ناكرێت، وتیشی: ئیداره‌ی نوێی كه‌ركوك، كاروانی ئاوه‌دانی گه‌یاندۆته سه‌رجه‌م قه‌زا و گوند و ناحیه‌كانی كه‌ركوك.
كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د