دوێنێ له سلێمانی، به‌شێكی یه‌كتربڕی تۆفیق وه‌هبـی له‌سه‌ر شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود به‌ڕووی شۆفێراندا كرایه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی رایگه‌یاندووه: دوێنێ شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود به‌شی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه له ئاستی (یه‌كتربڕی تۆفیق وه‌هبـی) به‌ڕووی شۆفێراندا كرایه‌وه، به‌مه‌ش تا كۆتایی ئه‌مساڵ پرۆژه‌ی یه‌كتربڕی تۆفیق وه‌هبـی له سلێمانی ته‌واوده‌كرێت
قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌كه كه پێكهاتبوو له دروستكردنی دیوار و سه‌قفی ئه‌نده‌رپاسه‌كه و قیرتاوكردنی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی، ته‌واوكرا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی پرۆژه‌كه كاری باشی تێداكراوه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی خۆیدا و پێش كۆتایی ساڵ پرۆژه‌كه ته‌واوبكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه، راشیگه‌یاندووه: ئه‌م پرۆژه‌یه به یه‌كێك له پرۆژه پێویسته‌كان داده‌نرێت و هۆكارێك ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغیی شه‌قامه‌كه.