دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له گرتنەوەی، كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مساڵدا ئاوی زێی بچووكی به‌ردایه‌وه. مارف مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی ئاوی خاس له قه‌ڵادزێ به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ماوه‌ی سێ رۆژه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، ئاوی زێی بچووك به‌ردراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و مه‌ترسییه رزگارمان ده‌كات كه چاوه‌ڕێ ده‌كرا دووچاری ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتووانی شاری قه‌ڵادزێ ببێت.
رانیە، جێگر خدر